پرسیارە دووبارەبووەکان

من زانکۆم تەواو کردووە داواکاریم پێشکەشک کردووە بۆ بوون بە ئەندامی یەکێتی / سەندیکای ئەندازیاریانی کوردستان، بەڵام تا ئێستا پێناسەکەم تەواو نەبووە چی بکەم؟

دەتوانیت نوسراوی ڕەوسمی یاخود پسوڵەکە هاوپێچ بکەیت..

پرۆژەکەم فایلی ئەنیمەیشن و ڤیدیۆی هەیە دەتوانن باری بکەم (Ipload )؟

نەخێر، بەڵام دەتوانیت لەشوێنێکی تر باری بکەیت پاشان لینکەکەی لە فۆرمەکەدا دا بنێت.

من ئەندازیارم ساڵی 2015 خوێندم تەواوکردووە دەتوانم داخوازی پێشکەش بکەم؟

بەڵێ ، دەتوانیت بەڵام بە پێی مەرج و ڕێنمایی تایبەت بە پسپۆڕییەکەت.، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی بەشی مەرج وڕێنماییەکان بکە.

ئایا دەتوانم پرۆژەی دەرچونم لە زانکۆ بەشداری پێبکەم و پێشکەشی بکەم؟

نەخێر، ناتوانیت پرۆژەی دەرچوونت وەک پرۆژە ی پێشکەشکراو بنێریت.

من ئەندازیارێکم تەنها یەک پرۆژەم هەیە دەتوانم بەشدار بم؟

بەڵێ بە دڵنیاییەوە دەتوانیت بەشداری بکەیت ، و پرۆژەکەت بنێریت بە پێی مەرج و ڕێنماییەکان.