مەرج و رێنماییەکان

ئه‌م به‌شه‌ خۆی له‌ (پێناسه‌كان) و (ڕوونكردنه‌وه‌ و مه‌رجه‌كان) دا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌شداربوو پێش ئه‌وه‌ی فۆرمی به‌شداری كردن پڕبكاته‌وه‌  بیان خوێنێته‌وه‌ و لێیان تێبگات:
پێناسه‌كان:
ناوی خه‌ڵات: خه‌ڵاتی ئه‌ندازیاریی كوردستان (Kurdistan Engineering Prize) كه‌ كورتكراوه‌ی ناوه‌كه‌ی بریتیه‌ له‌ (KEP) پێكدێت له‌ پێشكه‌شكردنی لۆگۆی خه‌لاته‌كه‌ كه‌ ساڵی خه‌ڵات و پسپۆڕییه‌كه‌ی له‌ خۆده‌گرێت و دیارییه‌كی ماددی كه‌ بریتیه‌ له‌ 7000 دۆلار، هاوكات له‌گه‌ڵ نوسراو و بڕوانامه‌ی تایبه‌تی خه‌ڵاته‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی.
به‌شداربوو: هه‌ر ئه‌ندازیارێكی كورد كه‌ دانیشتوی هه‌رێمی كوردستان یان ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بێت به‌ مه‌رجێك (پسپۆڕی) یه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵاتی ساڵ ڕێگه‌ پێدراوبێت. 
پسپۆڕی: ئه‌ندازیاری به‌شداربوو پێویسته‌ پسپۆڕیی خودی خۆی و ئه‌و پڕۆژه‌‌‌یه‌ی به‌شداری پێده‌كات هه‌مان پسپۆڕی بن كه‌ بۆ خه‌ڵاتی ساڵی 2016 ته‌نها پسپۆڕییه‌كانی (ته‌لارسازی، شارستانی و كاره‌با) مافی به‌شداری كردنیان هه‌یه‌.
سنوری جوگرافی خه‌ڵات: بریتییه‌ لە جوگرافیای هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم بۆ ئەو ( پرۆژە یان دیزایینەی ) کە بەشداربوو بەشداری پێدەکات لە پێشبڕکێکەدا.
كاندید: ئه‌و به‌شداربووه‌یه‌ كه‌ پرۆژه‌كه‌ی له‌ هه‌ڵسه‌نگاندن (Short List)ی یه‌كه‌م ده‌رده‌چێت و ناوی بڵاوده‌كرێته‌وه‌ و بانگهێشت ده‌كرێت بۆ گفتوگۆی پرۆژه‌كه‌ی و پێشكه‌ش كردنی پریزێنته‌یشنی تایبه‌ت به‌ پرۆژه‌كه‌ی. 
براوه‌: له‌ هه‌ر پسپۆڕییه‌ك له‌ كاندیده‌كان یه‌ك ئه‌ندازیار له‌ كێبڕكێكه‌ سه‌رده‌كه‌وێت و له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌ره‌كیه‌وه‌ ده‌ستنیشان ده‌كرێت و ده‌بێته‌ یه‌كه‌می بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی خۆی و خه‌ڵاته‌كه‌ وه‌رده‌گرێت.
فۆرمی به‌شداریكردن: برتییه‌ له‌ كۆی ئه‌و زانیارایانه‌ی كه‌ له‌ به‌شداربوو وه‌رده‌گیرێت له‌گه‌ڵ فایلی پڕۆژه‌ی به‌شداری پێكراو به‌ ناردنی له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خه‌ڵاته‌وه..
پرۆژه‌: بریتییه‌ له‌ و پرۆژه‌یه‌ی كه‌ به‌شداربوو ده‌یكاته‌ هۆكاری به‌شداریكردنه‌كه‌ی له‌ پێشبڕكێكه‌دا كه‌ جۆری پرۆژه‌كه‌ به‌گوێره‌ی پسپۆڕییه‌كه‌ ده‌گۆڕیت:
بواری پرۆژه‌: بۆ خه‌ڵاتی 2016 ئه‌م بوارانه‌ی لای خواره‌وه‌ له‌ خۆ ده‌گڕێت:
یه‌كه‌م بواری دیزاین: بۆ هه‌موو پسپۆڕییه‌كانی ئەم ساڵ (ته‌لارسازی، شارستانی و كاره‌با) ده‌توانن پرۆژه‌یه‌ك پێشکەش بکەن كه‌ خۆیان دیزاینیان كردووە، به‌ ڕه‌چاو كردنی كۆی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان.
دووه‌م بواری به‌ڕێوبه‌ری پرۆژه‌: بۆ هه‌ر دوو پسپۆڕییه‌كانی (شارستانی و كاره‌با) ده‌توانن پرۆژه‌یه‌ك كه‌ ئه‌ندازیاری به‌شداربوو له‌ كاتی جێبه‌جێكردندا له‌ لایه‌ن خاوه‌نكار یان جێبه‌جێكاری پرۆژه‌وه‌ پۆستی به‌ڕێوبه‌ری پرۆژه‌ی پێدرابێت، ده‌توانێت ئەو پرۆژه‌یه‌ بكاته‌ پرۆژه‌ی به‌شداری كردنه‌كه‌ی با خۆیشی دیزاینی نه‌كردبێت به‌ ڕەچاوکردنی كۆی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان.
سێیه‌م بواری ئه‌ندازیاری پرۆژه‌: ته‌نها بۆ پسپۆڕیی (كاره‌با) ده‌توانن پرۆژه‌یه‌ك كه‌ ئه‌ندازیاری به‌شداربوو له‌ كاتی جێبه‌جێكردندا له‌ لایه‌ن خاوه‌نكار یان جێبه‌جێكاری پرۆژه‌وه‌ وه‌ك پۆستی ئه‌ندازیاری پێگه‌ یان به‌ هه‌ر شێوازێك بێت كاری له‌ پرۆژه‌كه‌دا كردبێت له‌ بواری پسپۆری خۆیدا ده‌توانێت ئه‌و پرۆژه‌یه‌ بكاته‌ پرۆژه‌ی به‌شداری كردنه‌كه‌ی با خۆیشی دیزاینی نه‌كردبێت یان به‌ڕێوبه‌ری پرۆژه‌ش نه‌بوبێت به‌ ڕەچاوکردنی كۆی مه‌رج وڕێنماییه‌كان.

ڕوونكردنه‌وه‌ و مه‌رجە گشتیەکان:
تێبینی: ئەم چەند خاڵەی ڕوونکردنەوە و مەرجە گشتیەکانە بۆ هەموو پسپۆڕییەکان، وە مەرجە تایبەتیەکان بۆ هەر پسپۆڕییەک لە بەشی خۆیدا ڕوون کراوەتەوە:-

ئه‌م خه‌ڵاته‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌ندازیاران و خودی ئه‌ندازیار خەڵاته‌كه‌ وەردەگرێت نه‌ك پڕۆژه‌کە یان خاوه‌نی پڕۆژه‌كه‌..
ئه‌م خه‌ڵاته‌ له‌ ئه‌مساڵدا ته‌نها بۆ (3) پسپۆڕی ده‌بێت كه‌ پێویسته‌ پسپۆڕی (به‌شداربوو) له‌گه‌ڵ پسپۆڕیی (پرۆژه‌)ه‌كه‌ی هه‌مان پسپۆڕی بن . 
پسپۆڕییه‌كانی خه‌ڵاتی كوردستان بۆ ساڵی 2016 بریتین له‌ ئه‌ندازیارانی ئه‌م بوارانه‌ی لای خواره‌وه‌ : 
پسپۆڕیی یه‌كه‌م: ته‌لارسازی
كه‌ ئه‌م پسپۆڕییانه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت (ته‌لارسازی، پلانسازی شار)، یان هه‌ر پسپۆڕییه‌كی دیكه‌ كه‌ یه‌كێتی/سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی كوردستان وه‌ك پسۆڕیی بواری ته‌لارسازی لایان په‌سه‌ند بێ.
پسپۆڕیی دووه‌م: شارستانی
كه‌ ئه‌م پسپۆڕییانه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت (شارستانی، بیناكاری، ئاودێری، جیۆته‌كنیك)، یان هه‌ر پسپۆڕییه‌كی دیكه‌ كه‌ یه‌كێتی/سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی كوردستان وه‌ك پسۆڕیی بواری شارستانی لایان په‌سه‌ند بێت.
پسپۆڕیی سێیه‌م: كاره‌با
كه‌ ئه‌م پسپۆڕییانه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت (كاره‌با، گه‌یاندن)، یان هه‌ر پسپۆڕییه‌كی دیكه‌ كه‌ یه‌كێتی/سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی كوردستان وه‌ك پسۆڕیی بواری كاره‌با لایان په‌سه‌ند بێت.

* ته‌مه‌نی به‌شداربوو به‌شێك نیه‌ له‌ كێبڕكێكه‌.
* پێویستە بەشداربوو  ئەندامی یەکێک لە یەکێتی / سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان بێت .
* به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پێویست ناكات به‌شداربوو (CV) ی خۆی بنێرێت و هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ پێویستی پێیه‌تی له‌ فۆرمی به‌شداریكردندا ئاماژەی پێكراوه‌، تەنها پێویستە پڕی بکاتەوە.
* به‌شداربوو كه‌ به‌ ویستی خۆی به‌شداری ئه‌م‌ پێشبڕکێیە‌ ده‌كات و له‌ سه‌ره‌تادا متمانه‌ی به‌ پرۆسه‌ی به‌شداری كردن و هه‌ڵسه‌نگاندن و دیاری كردن هه‌یه‌ له‌ كۆتاییدا ته‌نها له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رنه‌چووه‌ مافی ئه‌وه‌ی نیه‌ له‌ سه‌ر ئه‌گه‌ری بێ بنه‌ما و وه‌هم  ۆمه‌ت بداته‌ پاڵ لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن یان كۆی پرۆسه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ ناوزڕاندن له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت وله‌ ڕوی یاساییه‌وه‌ به‌رپرسیار ده‌بێت.
* به‌شداربوو به‌رپرسه‌ له‌ ڕاست و دروستی هه‌موو داتا و پڕۆژه‌كانی كه‌ به‌شداری پێده‌كات به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌رپرسیارێتی یاسایی و دارایی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ.
* به‌ هه‌موو شێوازێك هه‌وڵدان بۆ په‌یوه‌ندی كردنی تایبه‌ت به‌ لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ و هه‌ر هه‌وڵێك به‌ ئاقاری به‌ لاڕێدابردنی بێگه‌ردی پێشبڕكێكه‌ بدرێت ئه‌و به‌شداربوو یان كاندیده‌ له‌ كێبڕكێكه‌ ده‌رده‌كرێت. 
* ئه‌و به‌شداربووه‌ی سه‌رده‌كه‌وێت بۆ قۆناغی دووه‌م (كاندید) ده‌كرێت بانگهێشت ده‌كرێت بۆ پێشكه‌ش كردنی پریزێنته‌یشن و ڕونكردنه‌وه‌ی ته‌واوی پرۆژه‌كه‌ی به‌ ئامادەبوونی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌ره‌كی. 
* ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی به‌شداری پێده‌كه‌یت بۆ پێشبڕكێكه‌ وا باشتره‌ پرۆژه‌یه‌كی گشتی بێت پێویسته‌ سودی له‌ پێشخستنی سنوری جوگرافی خه‌ڵاته‌كه‌دا هه‌بوبێت یان له‌ داهاتودا هه‌یبێت. 
* لاری نیه‌ له‌وه‌ی یه‌ك پرۆژه‌ بۆ هه‌ر سێ پسپۆڕییه‌كه‌ و به‌جیا له‌ لایه‌ن به‌شداربووی جیاواز كه‌ پسپۆڕییه‌كانیان جیاواز بێت و پێشكه‌ش به‌ كێبڕكێكه‌ بكرێت. 
* ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یه‌ك بۆ یه‌ك پسپۆڕی و یه‌ك بواری پرۆژه‌ له‌ یه‌ك جار زیاتر له‌ لایه‌ن چه‌ند به‌شداربوویه‌كی جیاوازه‌وه‌‌ به‌شداری پێكرا پرۆژه‌كه‌یان ده‌سڕێته‌وه‌ و مافی به‌شداری كردن له‌ هه‌موویان وه‌رده‌گیرێته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ قۆناغه‌كانی به‌شداری كردنیشی بڕیبێت مه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی یاسایی به‌ده‌سته‌وه‌ بێت كه‌ ئه‌م به‌شداربووه‌خاوه‌نی پڕۆژه‌كه‌یه‌و به‌رامبه‌ره‌كانی پرۆژه‌كه‌ی ئه‌میان به‌ شێوه‌یه‌كی نا یاسایی به‌كار هێناوه‌.
*له‌ هه‌ر قۆناغێكی كێبڕكێكه‌دا ده‌ركه‌وت پڕۆژه‌ی هه‌ر به‌شداربوویه‌ك (ره‌سه‌ن) نیه‌ یان دزراوه‌، ئه‌گه‌ر پێش وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ بێت مافی به‌شداری كردنی لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر خه‌ڵاته‌كه‌شی پێبه‌خشرابێت نازناو و خه‌ڵاته‌كی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌ و كاندیدی دووه‌می پسپۆڕیی بواره‌كه‌ی خۆی ده‌خرێته‌ جێگای ئه‌م جگه‌ له‌ به‌رپرسیارێتی دارایی و یاسایی. 
* باشتره‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه‌ به‌شداربوو پێشكه‌شی ده‌كات بۆ به‌شداری كردن به‌ته‌نها كاری خۆی بێت.
*ده‌گونجێت له‌ دیزاینی یه‌ك پسپۆڕی پرۆژه‌یه‌كدا گروپێك له‌ ئه‌ندازیاران به‌شداریان تێدا كردبوو، پێویسته‌ ته‌نها یه‌ك ئه‌ندازیاری نێو خۆیان ده‌ست نیشان بكه‌ن كه ڕۆڵی سه‌ره‌كی یان پێشه‌نگی گروپی هه‌بوبێت‌ به‌ پرۆژه‌ هاوبه‌شه‌كه‌یان  به‌شداری كێبڕكێكه‌ بكات، به‌ڵام له‌ فایلی پرۆژه‌كه‌دا به‌ نوسراوێك ناوی هه‌موو گروپه‌كه‌ دیاری بكه‌ن و كه‌سی به‌شداربوو وەک سەرپشک (مخول)ه‌ دیاری بكه‌ن ، چونكه‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ ده‌درێت به‌ ئه‌ندازیاری به‌شداربوو نه‌ك به‌ پڕۆژه‌كه‌.

هەنگاوەکانی پێشکەشکردن بۆ خەڵاتی ئەندازیاریی کوردستان بەم شێوازەیە، 

ئەندازیاری بەڕێز هەنگاوەکانی پێشکەشکردن بۆ خەڵاتی ئەندازیاریی کوردستان بەم شێوازەیە، وە هەموو پرۆسەکە ئەلکترۆنیە:
هەنگاوەکانی پێشکەشکردنی بۆ خەڵاتی ئەندازیاریی کوردستان:-
یەکەم: پێویستە ڕوونکردنەوە و مەرجە گشتیەکان بە باشی بخوێنیتەوە و لێیان تێبگەیت، .
دووەم: پێویستە بە پێی پسپۆڕی خۆت فۆرمی پێشکەشکردنی داخوازی،کە بە فایلی بەرنامەی مایکرۆسۆفت ۆۆردە دابگرە و پڕی بکەرەوە، فۆرمی به‌شداریكردن كه‌ بۆ هه‌ر پسپۆڕییه‌ك جیاواز و تایبه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ یه‌كێك له‌ پایه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانی ئه‌م پێشبڕكێیه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌شداربوو زۆر به‌ وریایی و به‌ گرنگییه‌وه‌ پڕی بكاته‌وه‌ چونكه‌ ته‌نها په‌یوه‌ندی فه‌رمی له‌ نێوان به‌ڕێوه‌به‌رانی خه‌ڵاته‌كه‌ و به‌شداربوو ئه‌م فۆرمه‌یه‌.
سێیەم: پێویستە بە پێی مەرجە تایبەتەکانی پسپۆڕی خۆت، فایلی پرۆژەکە ئامادە بکەیت.
چوارەم: دۆکیومێنتی دیکەی پێویست کە هاوپێچ (Attach) بکرێت:
1.وێنەی کەسی، (داواکراوە)، 2. وێنەی پێناسی یەکێتی / سەندیکای ئەندازیاران، (داواکراوە)، 3. پاسپۆرت یان پێناسی دیکە (ئەگەر هەبوو واتە داواکراو نیە).
پێنجەم: پڕكردنەوەی فۆڕمی پێشکەش کردن بە ڕاستی و دروستی و هاوپێچ کردنی دۆکیومێنتە داواکراوەکان.
شەشەم: پاش تۆمارکردن بۆ دڵنیابونەوە لە پێشکەشکردنەکەت تکایە سەردانی ئیمەیڵەکەت بکە، چونکە نامەیەکت بۆ دێت لە ناونیشانی (noreply@kurdistanprize.com) ەوە.

ئەگەر ئەم مەرجانەت خوێندوەتەوە و ڕەزامەندیت لە سەری دەتوانیت بەشداری بکەیت بە پەیڕەو کردنی مەرجە تایبەتەکانی پسپۆڕییەکەی خۆت و فۆرمی بەشداری کردن پڕ بکەیتەوە.