خاوەنی بیرۆکەی خەڵات

بیرۆكه‌ی پرۆژه‌ی (خه‌ڵاتی ئه‌ندازیاریی كوردستان) له‌ سه‌ره‌تای بەهاری2015 ه‌وه‌ كاری له‌ سه‌ركراوه‌ و له‌ سه‌ره‌تای زستانی هه‌مان ساڵ كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و له‌به‌هاری ساڵی 2016دا،  له‌ ڕۆژی یەکی نه‌ورۆزی 2716 ی کوردیدا پرۆسه‌ی پێشبڕكێكه‌ بۆ یه‌كه‌م جار ده‌ستی پێكرد.
ئه‌وه‌ی گرنگه‌ بۆ ئێمه‌ كه‌ خاوه‌ندارێتی له‌م پرۆژه‌ گرنگه‌ ده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه‌ بتوانین خزمه‌تێك به‌ هه‌موو ئه‌ندازیارانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین به‌ ناوچه‌ کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمیشەوە، بۆ ئەوەی گیانی كێبڕكێ و هه‌وڵدان بۆ به‌ره‌و لوتكه‌ ڕۆشتن بڕوێنین له‌ ئه‌ندازیارانی كوردستاندا، له‌ هه‌مانكاتدا له‌ پرۆسه‌یه‌كی وا گرنگ و گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه‌دا دواتر به‌ گیانێكی یه‌كتر قبوڵكردنه‌وه‌، زۆر به‌ وردی و به‌و په‌ڕی ئه‌مانه‌ت و به‌ میكانیزمێكی ڕوون و به‌ سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌یه‌كی هه‌ڵسه‌نگاندن و داوەری پسپۆڕ له‌ ڕووی پیشه‌یی و ئەکادیمیەوە، مۆزایك له‌ ڕووی جوگرافی و بواری كاركردنه‌وه‌ بڕیار بدەن یەک ئەندازیار خه‌ڵاتی ساڵ وه‌ربگرێت لە پسپۆڕییه‌كه‌ی خۆی.
زیاد لەوەی كە لە سه‌ره‌وه‌ ئاماژەی پێدراوە، سەرەتای بیرۆكەی پرۆژەكە لە لایەن (د.سیروان خورشید رفیق) سەرۆكی بەشی ئەندازیاری شارستانی زانكۆی سلێمانی پێشكەش بە كۆمپانیای ڤیوپایەنیر كرا وەك دامه‌زراوه‌یه‌كی پەرەپێدانی پیشەیی ئەندازیاری، ئەوانیش لای خۆیانەوە پەرەیان بە بیرۆكەكە داو و پلانی كار بۆ پرۆژەكە داندرا و گشتگیر تر كرا و بواری كارگێڕی خه‌ڵاته‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆگرت و پاشان پرۆژەكە پێشكەش بە كۆمپانیای نالیا كرا وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌ک کە لە بواری بازرگانی گشتی و وەبەرهێناندا كار دەكەن، ئەوانیش لای خۆیانەوە پاڵپشتی دارایی و بوارەكانی ڕاگەیاندن و فراوانكردنی پرۆژەكەیان لە ئەستۆ گرت.

خاوه‌نی بیرۆكه‌ و پرۆژه‌ی (خه‌ڵاتی ئه‌ندازیاریی كوردستان) بریتین له‌م به‌ڕێزانه‌ی لای خواره‌وه‌:



ئەندازیار د.سیروان خورشید رفیق
سەرۆکی بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی سلێمانی

 ئەندازیار عادل لەتیف مەولەوی
خاوەنی کۆمپانیای ڤیوپایەنیر بۆ پەرەپێدان و ڕاوێژکاری و خزمەتگوزاری پیشەیی 

ئەندازیار شاسوار عبدالواحید قادر
خاوەنی کۆمپانیای نالیا بۆ بازرگانی و وەبەرهێنان 



له‌ بواری كارگێڕیدا هه‌ریه‌ك له‌ ده‌زگاكانی خاوه‌نی (خه‌ڵاتی ئه‌ندازیاریی كوردستان) به‌ڕێوبه‌رێكی كاریان ده‌ست نیشان كردووه‌:

ئه‌ندازیار ساری ناصر حسین،             سه‌رپه‌رشتی ئه‌و بواره‌ كارگێڕییانه‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرتوە كه‌ زانكۆی سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ خه‌ڵاته‌كه‌ پێی هەڵدەستێت‌.
ئه‌ندازیار توانا عبدالله حسین،            سه‌رپه‌رشتی ئه‌و بواره‌ كارگێڕییانه‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرتوە كه‌ کۆمپانیای ڤیوپایەنیر سه‌باره‌ت به‌ خه‌ڵاته‌كه‌ پێی هەڵدەستێت‌
بەڕێز ڕه‌وه‌ند بێژەن،                       سه‌رپه‌رشتی ئه‌و بواره‌ كارگێڕییانه‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرتوە كه‌ کۆمپانیای نالیا سه‌باره‌ت به‌ خه‌ڵاته‌كه‌ پێی هەڵدەستێت‌